كۆمسێونی هه‌ڵبژاردنه‌كان: به‌م زوانه‌ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان ناوه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ کارمەندی کۆمسیۆن هاتووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق له‌ ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "ژمارەیەكی زۆر نامە و كۆمێنتمان بۆ دێت لەبارەی ئەو كەسانەی دەبنە كارمەندی رۆژی دەنگدان كە بۆچی تەنها ناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی حكومی گەڕاوەتەوە."

ئه‌وه‌شی خسته‌روو "هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە ناوەكان بە پێی گەڕ (جولە) دەبێت، لە گەڕی یەكەمدا ئەوانەی سەرەوە وەرگیراون و لە چەند رۆژی داهاتوو لەچوارچێوەی گەڕی دووەم و سێیەمدا پەیوەندی بە كەسانی تر دەكرێت كە ناویان لە تیروپشكەكەدا دەرچووە كە خوێندنیان تەواوكردووە (دەرچووی ئامادەیی و زانكۆ) و دانەمەزراون یان ئەوانەی ئێستا لە زانكۆ و پەیمانگەكان قوتابین.